سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:57

وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ۚ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا ۖ وَإِنْ تَدْعُهُمْ إِلَى الْهُدَىٰ فَلَنْ يَهْتَدُوا إِذًا أَبَدًا

کێ له‌وه سته‌مکارتره که یاداوه‌ری کرابێت به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری، که‌چی ڕووی لێ وه‌رگێڕاون و لووتی به‌رز گرتووه‌و ئه‌وه‌شی له یاد کردووه که چ ده‌ستپێشکه‌ریه‌کی کردووه له گوناهو تاوان، ئێمه به‌ڕاستی په‌رده‌مان هێناوه به‌سه‌ر دڵیاندا تا له ئایه‌ته‌کانی ئێمه تێنه‌گه‌ن و قورسی و که‌ڕیشمان کردۆته گوێیانه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و دینداری، ئه‌وه هه‌رگیز ئه‌وانه ئه‌و هیدایه‌ته وه‌رناگرن.

تەفسیر

ھیچ کەس وەک ئەو کەسە ستەمکارتر نییە کاتێک بە بەڵگە و ئایەتەکانی پەروەردگار ئامۆژگاری کرابێت، کەچی ھیچ پەندی وەرنەگرتبێت لەو ھەڕەشانەی خوای گەورە دەیکات بەسزادانی بێباوەڕان، وە پشتی ھەڵکردبێت لە ئامۆژگاری لێوەرگرتنی، وە ئەوەی لەبیر چووبێتەوە لەژیانی دونیای چی شتێکی لە بێباوەڕی و گوناھ و تاوان پێش خۆی خستبێت و تەوبەیشی لێ نەکردبێت، ئەو کەسانەی ئەو حاڵ و ھەڵسوکەوتیانە ئێمە پەردەمان بەسەر دڵیاندا ھێناوە کە ناھێڵێت لەمانا و مەبەستەکانی قورئان تێبگەن، وە گوێشیانمان کەڕ کردووە کە قورئانی پێ نەبیستن، بیستنێک کە سوودی ھەبێت بۆیان و قبوڵی بکەن، وە ئەگەر ئەمانە بانگ بکەیت بۆ باوەڕ ھێنان ئەوا ھەرگیز وەڵامت نادەنەوە چونکە دڵەکانیان پەردەی بەسەرەوەیە، وە گوێکانیشیان کەڕ بووە لەئاست بیستنی ھەق.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە