سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:58
وَرَبُّكَ الْغَفُورُ ذُو الرَّحْمَةِ ۖ لَوْ يُؤَاخِذُهُمْ بِمَا كَسَبُوا لَعَجَّلَ لَهُمُ الْعَذَابَ ۚ بَلْ لَهُمْ مَوْعِدٌ لَنْ يَجِدُوا مِنْ دُونِهِ مَوْئِلًا
په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆشبووه‌و خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، ئه‌گه‌ر به‌کرده‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بکات هه‌موویان به خێرایی ده‌پێچێته‌وه‌و به‌سزای سه‌خت دایانده‌گرێت، به‌ڵکو کاتی دیاریکراویان بۆ هه‌یه (هه‌ر کاتێك یه‌خه‌ی پێ‌گرتن) هه‌رگیز په‌نایه‌کیان ده‌ست ناکه‌وێت بێجگه له په‌نای خوا.
تەفسیر
بۆ ئەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) حەز بەوە نەکات و داوای ئەوە نەكات کە خوای گەورە بەپەلە و خێرا سزای بێباوەڕان بدات، خوای گەورە پێی فەرموو: - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت زۆر لێبوردەی گوناھ و تاوانی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبان و بە ڕەحمە بە ئەندازەیەک میھرەبانی و ڕەحمی پەروەردگار ھەموو شتێکی گرتوەتەوە، ھەندێک لە میھرەبانی و ڕەحمی ئەو بریتییە لەوەی مۆڵەتی گوناھباران دەدات کە بگەڕێنەوە بۆ لای و تەوبە بکەن، ئەگەر خوای گەورە بە ھۆی کار و کردەوە خراپەکانیان ئەو ملھوڕانەی بگرتایە، دەبوو سزاکەی بۆ پێش بخستنایە و لە ژیانی دونیا سزای بدانایە، بەڵام ئەو زۆر بە ئارام و خۆگرە و میھرەبانە، سزاکەیانی بۆ دواخستوون بەڵکو تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای، سزای نەدان بەڵکو جێگا و کاتی دیاری کراوی بۆ داناون ئەگەر ھاتوو تێ‌یان پەڕاند و نەگەڕانەوە و تەوبەیان نەکرد لە بێباوەڕی و پشت ھەڵکردن لە قورئان، ئەوا کاتی ئەوەش دێت کە سزایان بدات ئەو کاتە ھیچ پەناگا و ڕێھەڵھاتنێکیان دەست ناکەوێت پەنای بۆ ببەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە