سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:56

وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ ۚ وَيُجَادِلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ ۖ وَاتَّخَذُوا آيَاتِي وَمَا أُنْذِرُوا هُزُوًا

ئێمه پێغه‌مبه‌ران ته‌نها به‌مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر نه‌بێت نانێرین که‌چی ئه‌وانه‌ی کافرو بێ باوه‌ڕ بوون هه‌ر موجاده‌له‌و ده‌مبازی ده‌که‌ن به به‌ڵگه‌ی پڕوپووچ، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌و بیترازێنن، هه‌روه‌ها نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی من و ئه‌وه‌ی ئه‌وانی پێ هۆشیار کراوه‌ته‌وه کردویانه به‌گاڵته‌.

تەفسیر

ئێمە پێغەمبەرانمان بۆ ئەوە ناردووە کە موژدەی بەھەشت و ڕەزامەندی پەروەردگار بدەن بە باوەڕداران و ئەوانەی گوێڕایەڵی ئەو دەکەن، وە کەسانی بێباوەڕ و گوناھباریش بترسێنن بە ئاگری دۆزەخ، پێغەمبەران دەسەڵاتی ئەوەیان نییە بەسەر دڵەکاندا کە بە زۆر ڕێگای ھیدایەت و خواناسیان پێ بگرنەبەر، کەچی لەگەڵ ئاشکرایی و ڕوونی بەڵگەکان ئەوانەی باوەڕیان نییە بەخوا و پێغەمبەرەکانی ھەمیشە دەمەقاڵێ و بەربەرەکانی لەگەڵ پێغەمبەران دەکەن، بۆ ئەوەی بەو باتڵی و ناھەقیەی لەسەرینی ئەو ھەق و ڕاستیەی ھاتووتە خوار بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە ناوی ببەن و زاڵ ببن بە سەریدا، وە لەبری ئەوەی ئەو قورئانەی ناردومەتە خوارەوە باوەڕی پێ بھێنن بترسن لەو سزایەی خەڵکی پێ دەترسێنێت، کەچی کەوتنە گاڵتە پێکردنی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە