سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:55

وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَنْ يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءَهُمُ الْهُدَىٰ وَيَسْتَغْفِرُوا رَبَّهُمْ إِلَّا أَنْ تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ الْأَوَّلِينَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ قُبُلًا

خه‌ڵکی خوانه‌ناس هیچ شتێك نه‌بووه‌ته کۆسپ له ڕێیاندا تا باوه‌ڕ بهێنن کاتێك که هیدایه‌تیان بۆ ڕه‌وانه کراوه‌و داوای لێخۆشبوون بکه‌ن له په‌روه‌ردگاریان، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که یاسای پێشینان به‌سه‌ریاندا بسه‌پێت (به له‌ناو بردنیان) یاخود سزا ڕوو به‌ڕوویان بێته‌وه (له قیامه‌تدا).

تەفسیر

ھیچ شتێک نەبووە ڕێگر و کۆسپ لەبەردەم باوەڕھێنانی ئەو بێباوەڕە سەرسەختە لەخوا یاخییە کاتێک ئەو قورئانە ھات بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لەلایەن پەروەردگاریەوە، وە کەمی ڕوونکردنەوەی خوای گەورە نەبووە ڕێگر ئەوانە داوای لێبوردنی گوناھ و تاوان و کەموکورتییەکانیان لە پەروەردگاریان بکەن، بەڵکو خوای گەورە چەندەھا نموونەی بۆ ھێنانەوە لە قورئاندا، وە چەندە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرای بۆ باسکردوون، بەڵکو ئەوەی بووە ڕێگر لەبەردەم باوەڕھێنانیان تەنھا ئەوە بوو بەسەرسەختی و ملھوڕی داوای ئەوەیان دەکرد لە پێغەمبەری خوا ئەگەر ڕاست دەکات پێغەمبەری خوایە، با ئەو سزایەی بۆ ئوممەتانی پێشوو ھاتووەتە خوارەوە بۆ ئەمانیش بێتە خوارەوە، وە بە چاوی خۆیان ئەو بەڵێنە ببینن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە