سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:54
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ لِلنَّاسِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ ۚ وَكَانَ الْإِنْسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا
سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان هێناوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکی (تا په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن) له کاتێکدا ئینسان له هه‌موو شتێك زیاتر موجاده‌له ده‌کات و له شت ده‌کۆڵێته‌وه.
تەفسیر
بێگومان ئێمە لەم قورئانەی کە ھاتووەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) زۆر جۆرە نموونەمان بۆ خەڵکی ڕوونکردوەتەوە بۆ ئەوەی بیری لێ بکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، بەڵام مرۆڤەکان - بەتایبەتی بێباوەڕانیان - لەگشت مەخلوقاتی خوا بەناھەق زیاتر دەمەقاڵێ و موجادەلە دەکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە