سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:48

وَعُرِضُوا عَلَىٰ رَبِّكَ صَفًّا لَقَدْ جِئْتُمُونَا كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّنْ نَجْعَلَ لَكُمْ مَوْعِدًا

ئه‌و ڕۆژه سه‌رجه‌م نه‌وه‌ی ئاده‌م، ڕیز کراون له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگارا، خوای گه‌وره ڕوو به‌کافران ده‌فه‌رموێت: سوێند بێت واهاتنه‌وه بۆ لامان هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌تادا دروستمان کردوون (به‌ڕووتی بێ ماڵ و سامان و... هتد) له‌حاڵێکدا که ئێوه گومانتان وابوو، واشتان ده‌وت که هه‌رگیز کاتێکمان دیاری نه‌کردووه بۆ لێپرسینه‌وه‌تان.

تەفسیر

خەڵکی ھەموو ڕیز دەکرێن بۆ لێپرسینەوە لەگەڵدا کردن، وە پێیان دەوترێت: بێگومان ھەموو بەتەنھا و بە ڕووت و قوتی و پێی پەتی و خەتەنە نەکراوی و دەستی خاڵی ھاتوونەتە لامان. ھەروەک یەکەمجار بەدیمان ھێنان و دروستمان کردن، بەڵکو پێشتان وابوو کە جارێکی تر زیندوو ناکرێنەوە، وە کات و شوێنتان بۆ دیاری ناکەین بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵەی کار کردەوەکانتان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە