سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:47
وَيَوْمَ نُسَيِّرُ الْجِبَالَ وَتَرَى الْأَرْضَ بَارِزَةً وَحَشَرْنَاهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَدًا
ڕۆژێك دێت که کێوه‌کان له جێگه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نین و گۆشه‌و که‌ناری زه‌وی به‌زه‌قی ده‌بینیت، له‌کاتێکدا هه‌موو خه‌ڵکیشمان کۆ کردۆته‌وه‌و که‌سیشمان لێ به‌جێ نه‌هێشتوون.
تەفسیر
ئەو ڕۆژە یادی خەڵکی بخەرەوە کە شاخەکان لە جێگاکانی خۆیان ھەڵدەکەنین، وە زەویش بەڕووتەڵی و ئاشکرا دەبینیت کە ھیچ شتێکی بەسەرەوە نەماوە لە شاخ و دار و درەخت و کۆشک و تەلار، وە ھەموو بەدیھێنراوەکان کۆدەکەینەوە، ھیچ کەسێکمان لێ نەھێشتەوە و ھەموویمان زیندوو کردەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە