سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:46
الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِنْدَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ أَمَلًا
ماڵ و سامان و وه‌چه، زینه‌ت و جوانین بۆ ژیانی دنیا، به‌ڵام دڵنیابن کرده‌وه چاکه‌کان که به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاکتره لای په‌روه‌ردگارت و ئومێد‌و هیوای چاکتریشی لێ ده‌کرێت بۆ خاوه‌نه‌کانیان.
تەفسیر
ماڵ و سەروەت و سامان و مناڵ زینەت و جوانی ژیانی دونیان، ماڵ و سامانی دونیا لە دواڕۆژدا ھیچ سوودێکی نییە جگە ئەوە نەبێت لە ڕەزامەندی خوای گەورەدا دەبەخشرێت، کار و کردەوە و گوفتارێک خوای گەورە لێی ڕازی بێت چاکترین و باشترین پاداشتێکە لە ھەرچی زینەت و جوانی دونیا و ئەوەی مرۆڤیش ئومێدی بۆ دەخوازێت، چونکە زینەت و جوانی دونیا لەناو دەچێت، بەڵام پاداشتی کار و کردەوە و گوفتارێک خوای گەورە لێی ڕازی بێت دەمێنێتەوە و نافەوتێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە