سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:45

وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاءٍ أَنْزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ مُقْتَدِرًا

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه که ژیانی دنیا وه‌ك ئه‌و ئاوی بارانه وایه که له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنین و ڕووه‌کی زه‌وی به‌هۆیه‌وه به‌یه‌کدا دێن، له دوای ماوه‌یه‌کی که‌م (هه‌موو ئه‌و ڕووه‌ك و گژو گیایه‌) ده‌بێته پووش و په‌ڵاشێکی وردو خاش، ڕه‌شه‌با به‌م لاو لادا بڵاوی ده‌کاته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - تۆ نموونەی ژیانی ئەم دونیا بۆ ئەوانە بھێنەرەوە کە بە دونیا دەخەڵەتێن و فریو دەخۆن، بەوەی نموونەی ئەم دونیایە لە خێرا لەناوچوونی و کۆتایی ھاتنی وەک باران وایە لە ئاسمانەوە دێتە خوارێ، کاتێک گژ و گیا و ڕووەک سەوز دەکات، بەڵام ھێندەی پێناچێت ھەر ئەو ڕووەکە وشک دەبێت و تێک دەشکێت، وە ڕەشەبا بە ھەموو لایەکیدا پەرش و بڵاوی دەکاتەوە، زەویش جارێکی تر وەک خۆی لێدێتەوە، وە خوای گەورەش توانا و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ھەرچیەکی ویست زیندووی دەکاتەوە، وە ھەرچیەکیشی ویست لەناوی دەبات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە