سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:44

هُنَالِكَ الْوَلَايَةُ لِلَّهِ الْحَقِّ ۚ هُوَ خَيْرٌ ثَوَابًا وَخَيْرٌ عُقْبًا

ئا له‌و کاتانه‌داو له‌و جۆره حاڵانه‌دا یارمه‌تی و کۆمه‌ك ته‌نها له خوا، په‌روه‌ردگاری حه‌ق و ڕاست و دروست وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر خۆی چاکترین پاداشتی ئاماده کردووه‌، چاکترین سه‌رئه‌نجامیش چاوه‌ڕێی به‌خته‌وه‌رانه‌.

تەفسیر

ئا لەوێدا، لەو کاتی زەبوونی و ناخۆشیەدا، پشتیوانی کردن و یارمەتیدان ھەر بۆ خوای گەورەیە بەھەق و ڕاستی، زاتی ئەو باشترین پشتیوان و یارمەتیدەرە بۆ دۆستە باوەڕدارەکانی، ئەو پاداشتیان بۆ چەند بەرامبەر دەکاتەوە، وە پاشە ڕۆژی باشیشیان بۆ مسۆگەر دەکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە