سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:43

وَلَمْ تَكُنْ لَهُ فِئَةٌ يَنْصُرُونَهُ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَمَا كَانَ مُنْتَصِرًا

ئیتر هیچ ده‌سته‌و تاقمێك نه‌بوو جگه له خوا فریای بکه‌وێت و له‌خه‌شمی خوا ده‌ربازی بکات، سه‌رکه‌وتووش نه‌بوو.

تەفسیر

ئەم بێباوەڕە ھیچ کۆمەڵێکیشی نەبوو، لەوانەی ئەو شانازی پێوە دەکردن کاتێک ئەو تۆڵە و سزایەی بۆ دابەزی بەرگری لێ بکەن و نەھێڵێت بۆی دابەزێت، ئەو پێشتر شانازی دەکرد بە کۆمەڵ و کوڕ و خزم و کەسەکانیەوە، وە خۆیشی نەیتوانی ڕێگری بکات لە لەناوچوونی باخەکەی کاتێک خوای گەورە لەناوی برد.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە