سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:42

وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَىٰ مَا أَنْفَقَ فِيهَا وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّي أَحَدًا

(سه‌رئه‌نجام پێشبینی هاوه‌ڵی خواناسی هاته‌دی) سه‌روه‌ت و سامانی به‌با دراو له‌ناو برا، ئینجا (به‌ده‌م ئاخ و داخ و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه‌)، ده‌ستی ده‌دا به‌یه‌کداو له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سره‌فه‌ی که‌تێدا کردبوو، له‌کاتێکدا باخه‌که به‌سه‌ریه‌کدا ته‌پی بوو، له جێی خۆیدا کاول بوو، ئه‌وسا ده‌یوت: خۆزگه من هیچ جۆره هاوه‌ڵێکم بۆ خوا بڕیار نه‌دایه (باوه‌ڕی دامه‌زراوم ته‌نها به‌و هه‌بوایه‌).

تەفسیر

ئەوەی ھاوەڕێ باوەڕدارەکە وتی ھاتەدی و ڕوویدا، ئەوە بوو باخ و بێستانی ھاوڕێ بێباوەڕەکەی فەوتا و لەناوچوو، ئەوجا خاوەنی باخ و بێستانەکە کابرای بێباوەڕ، لەداخ و حەسرەت و پەشیمانی ھەردوو دەستی دەدا بەیەکدا، کەچۆن چۆنی ئەو ھەمووە ماڵ و سامانەی خەرج کرد لە ئاوەدانکردنەوەیدا، کەچی ئێستا بەبەرچاویەوە باخ و بێستان و کەپری میوەکانی بەسەر یەکدا کەوتوو؟ ! بە حەسرەتەوە دەیوت: خۆزگە و کاشکای باوەڕم بەپەروەردگاری تاک و تەنھا بھێنایە، وە ھیچ کەسیشم نەکردایەتە ھاوەڵ و شەریکی لە پەرستندا .

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە