سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:49

وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَٰذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ۚ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ۗ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا

نامه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌ر که‌س داده‌نرێت، (ئیمانداران دڵخۆشن) به‌ڵام تاوانباران ده‌بینیت دڵه له‌رزێ و دڵه ڕاوکێیانه له کارو کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندی تۆمار کراویان، بۆیه ده‌ڵێن: هاوار له ئێمه ئه‌م نامه‌و دۆسیه‌یه چیه‌؟! هیچ گوناهێکی وردو درشت به‌جێ ناهێڵێت به‌ڵکو هه‌مووی تۆمار کردوه‌، ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رچیان کردووه (به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌) ئاماده‌یه‌، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ سته‌م له هیچ که‌س ناکات.

تەفسیر

نوسراو و پەڕاوی کردەوەکان دادەنرێن، ھەندێک پەڕاوی کردەوەکانی بە دەستی ڕاستی وەردەگرێت، وە ھەندێکی تر بە دەستی چەپی، جا - ئەی مرۆڤ - لەو رۆژەدا بێباوەڕان دەبینیت کە دەترسن لەو حاڵەی تێیدان، چونکە چاک دەزانن چیان لە بێباوەڕی و سەرپێچی پەروەردگار پێش خۆیان خستووە، بەداخ و حەسرەتەوە دەڵێن: ئای وەیل و تیاچوون بۆ خۆمان، ئەم پەڕاوە چییە. خۆ ھیچ کردەوەیەکی بچوک و گەورەی ئێمەی جێنەھێشتووە و ھەمووی تۆمار کردووە و ژماردویەتی، ھەرچیەک لە گوناھ و تاوان و سەرپێچی لە ژیانی دونیا ئەنجامیان دابێت ھەمووی لەوێ دەبیننەوە، - ئەی پێغەمبەری خوا - پەروەردگارت ناھەقی و ستەم لەھیچ کەسێک ناکات، سزای ھیچ نادات بەبێ تاوان و گوناھـ نادات، وە پاداشتی کار و کردەوەی خواناسان و چاکەکارانیش کەم ناکەتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە