سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:28
وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَنْ ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا
ئارام بگره‌و خۆت ڕابگره له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که خواپه‌رستی ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان ویردی سه‌رزاریانه له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا، مه‌به‌ستیانه‌و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته له خۆیان ڕازی بکه‌ن، ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه‌و (ڕوو مه‌که دنیاپه‌رستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان) له‌کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت و به‌گوێی ئه‌وجۆره که‌سه مه‌که که دڵیمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان (به‌هۆی دنیاپه‌رستیه‌وه) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه‌و هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێ سه‌رو بنه‌و له سنوور ده‌رچووه.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - لەگەڵ ئەوانەدا ھاوڕێیەتی بگرە کە بەیانیان و ئێواران لە پەروەردگاریان دەپاڕێنەوە و ھەر بەتەنھا ئەویش دەپەرستن، وە تەنھا ڕەزامەندی ئەویشیان دەوێت، ھەرگیز چاویان لێ کلا نەکەیت، ئایا تۆ دەتەوێت لەگەڵ دەوڵەمەند و ناودارەکاندا دانیشیت؟ وە ھەرگیز گۆێڕایەڵی کەسێک مەکە بێ ئاگایە لەیاد و زیکری خوا، بەوەی لەبەر ناپەسەندی مۆرمان نا بەسەر دڵیدا، ئەگەر گوێڕایەڵی بیت فەرمانت پێدەکات ھەژاران دوور بخەیتەوە لە مەجلیس و کۆڕ و کۆبونەوەکانت، ئەو کەسە شوێنی ھەوا و ئارەزووی خۆی کەوتووە و وازی لە تاعەت و گویڕایەڵی فەرمانەکانی خوا ھێناوە، وە ھەموو کاروبارێکیشی بەفیڕۆ چووە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە