سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:27
وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ كِتَابِ رَبِّكَ ۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ وَلَنْ تَجِدَ مِنْ دُونِهِ مُلْتَحَدًا
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی ڕه‌وانه کراوه بۆ تۆ، له قورئانی په‌روه‌ردگارت ده‌وری بکه‌ره‌وه، هیچ که‌س نی یه فه‌رمووده‌و گوفتاری ئه‌و زاته بگۆڕێت، دڵنیاش به که هه‌رگیز په‌ناگاو یاریده‌ده‌رێکی وه‌کو ئه‌و زاته‌ت ده‌ست ناکه‌وێت.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوەی لە قورئان بە وەحی بۆت ھاتووە بیخوێنەرەوە و کاریشی پێ بکە، وە ھیچ گۆڕانکاری نایەت بەسەر وشەکانیدا، چونکە ھەموو ڕاستە و ھەموویشی دادگەرە، وە جگە لەخوای گەورە ھیچ پەناگایەک شک نابەیت، وە جگە لەویش کەسێک نابینیتەوە پەنای پێ بگریت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە