سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:26

قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا ۖ لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ ۚ مَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا

پێیان بڵێ: خوا خۆی ده‌زانێت به‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، هه‌ر بۆ خوایه زانینی نهێنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئای که چه‌نده بینه‌رو بیسه‌ره خوای گه‌وره‌! هیچ که‌س نیه جگه له‌و زاته پشت و په‌نای خه‌ڵکی بێت، بێگومان ئه‌و خوایه له کارو فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یدا هیچ که‌س ناکات به‌هاوتاو هاوبه‌شی خۆی.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: خوای گەورە زاناترە بەماوەی مانەوەیان لە ئەشکەوتەکەیاندا، خوای گەورە ھەواڵی پێداوین کە ئەوانە چەندێک ماونەتەوە، لە دوای وتە و بڕیاری خوای گەورە ( سبحانە وتعالی) ھیچ کەسێک قسەی نابێت، تەنھا خوای گەورە ئاگاداری شتە غەیب و نھێنی و شاراوەکانی ئاسمانەکان و زەوییە، ھیچ بەدیھێنراوێکی لێ ون نابێت و بێ ئاگا نییە لێی، ئای خوای گەورە چەندێک بینایە بەھەموو شتێک، ھەموو شتێک دەبینێت، وە چەند بیسەریشە، ھەموو شتێک دەبیستێ، مەبەست لەوەیە بینین و بیستنی اللە تعالی بێ سنوورە، ھاوەڵانی ئەشکەوت جگە خوای گەورە ھیچ پشتیوان و دۆستێکیان نەبوو ھەتا یارمەتیان بدات و بیانپارێزێت، خوای گەورە ھیچ ھاوەڵ و ھاوبەشێکی نییە لە حوکم و بڕیاردانیدا، ئەو تەنھا بۆ خۆی حوکم و بڕیار دەدات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە