سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:29

وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۚ وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا

پێیان بڵێ: حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ڕه‌وانه‌کراوه‌، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافرو بێ باوه‌ڕ بێت، بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون، خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازارو تینویه‌تیدا، ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش که وه‌کو خڵته‌ی کانزایی تواوه وایه‌، ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت، ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی تاڵ و ناخۆشه‌، چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره‌.

تەفسیر

وە - ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە بێ ئاگان لە یاد و زیکری خوا و دڵەکانیان غافڵە لەو : ئەوەی من ھێناومە بۆتان ھەق و ڕاستە، ھەر ھەمووی لەلایەن خوای گەورەوەیە نەک لەلایەن خۆمەوە، وە من ھەرگیز نایەم بەدەم ئەو داواکارییەتانەوە کە باوەڕداران تار نێم و دەریان بکەم، جا ھەرکەسێکتان دەیەوێت باوەڕ بەم ھەق و ڕاستییە بھێنێت با باوەڕ بھێنێت و دڵخۆشیش دەبێت بەپاداشتەکەی، وە ھەر کەسێکیشتان دەیەوێت بێباوەڕ بێت ئەوە با بێباوەر بێت و ئیمان نەھێنێت، وە دەگات بەو تۆڵەیەی کە چاوەڕوانی دەکات، بێگومان ئاگرێکی گەورەمان بۆ ئامادە کردووە بۆ ئەوانەی بەھەڵبژرادنی کوفر و بێباوەڕی ستەمیان لە خۆیان کردووە، ئاگرێک کە شوراکانی لەھەموو لایەکەوە دەوری داون، بەھیچ شێوەیەک ناتوانن ڕابکەن و ھەڵبێن لێی، وە ئەگەر کاتێک لەبەر گەرمی و ناڕەحەتی و تینوێتی زۆر داوای ئاو بکەن ئەوا ئاوێکیان پێدەدرێت وەک زەیتی قرچاو، لەبەر گەرمی ڕوومەتیان دەبرژێنێت، ئای ئەو ئاوەی بۆیان ھێنان چی ئاوێکی خراپ و نالەبار بوو، ئاوێکە ھیچ تینوێتی ناشکێنێت، بەڵکو زیادیشی دەکات، وە بڵێسە و تینی ئەو ئاگرەیش کە پێستیان دەبرژێنێت ناکوژێنێتەوە، ئەو ئاگرەی بۆیان بووە بەجێگا و ڕێگا خراپترین جێگا و ڕێگای مانەوەیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە