سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:21

وَكَذَٰلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوا أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا إِذْ يَتَنَازَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ ۖ فَقَالُوا ابْنُوا عَلَيْهِمْ بُنْيَانًا ۖ رَبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ ۚ قَالَ الَّذِينَ غَلَبُوا عَلَىٰ أَمْرِهِمْ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيْهِمْ مَسْجِدًا

(وادیاره که یه‌کێکیان ناردووه بۆ کڕینی خوارده‌مه‌نی و پاره زیوه‌که‌ی ده‌رهێناوه‌، کابرای دوکاندار خه‌ڵکی له ده‌ور کۆ ده‌کاته‌وه‌، چونکه مێژووی سکه‌ی پاره‌که زۆر کۆن بوو، ئه‌وسا بۆیان ده‌رکه‌وت، ئه‌م لاوه یه‌کێکه له‌وانه‌ی که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ده‌ست پاشای بت په‌رست و سته‌مکار هه‌ڵاتوون، خه‌ڵکه‌که له‌گه‌ڵ لاوه‌که‌دا به‌ره‌و ئه‌شکه‌وته‌که بۆ سه‌ردانی ئه‌وانی تر چون)، تا به‌و شێوه‌یه‌ش خه‌ڵکیمان ڕێنموویی کرد تا بیاندۆزنه‌وه و بزانن و دڵنیابن که به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا له زیندوو کردنه‌وه‌ی مردووه‌کاندا حه‌ق و ڕاسته‌و بێگومان قیامه‌تیش هه‌ر دێت و هیچ گومانی تێدا نیه (له‌وێ که به‌دیداریان شادبوون)، لاوه‌کان خه‌وی یه‌کجاریان لێکه‌وت) له‌کاتێکدا ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌یان بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زیندوو بوونه‌وه‌، ئینجا هه‌ندێکیان وتیان: با چه‌ند خانوویه‌کیان له‌سه‌ر دروست بکه‌ن، په‌روه‌ردگاریان زانایه پێیان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو به‌سه‌ر کارو باریاندا، وتیان: بێگومان مزگه‌وتێکیان به‌سه‌ره‌وه دروست ده‌که‌ین (که ئه‌مه‌ش شتێکی داهێنراو بوو له ئایینی گاوڕیدا که له‌سه‌ر گۆڕی پیاو چاکان په‌رستگایان دروست ده‌کرد).

تەفسیر

ھەروەک چۆن ئەو کارە سەر سوڕھێنەرانەمان بەسەردا ھێنان کەبەڵگە بوو لەسەر ھێز و دەسەڵاتمان لەسەر خەولێخستنیان بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ ، وە پاشانیش بەخەبەرمان ھێنانەوە، ھەر بەو شێوەیە خەڵکی شارەکەی خۆیانمان لێ ئاگادار کردن تاوەکو ئەو خەڵکە بزانن کە بەڵێنی خوای گەورە بەسەرخستنی باوەڕداران، وە زیندووکردنەوەی خەڵکی ھەق و ڕاستە، وە ڕۆژی دوایی ھەر دێت وھیچ گومانێکی تێدا نییە، جا کاتێک بەسەرھاتەکەیان دەرکەوت بۆ خەڵکی و بەدیداریان شادبوونەوە، وە پاش ئەوە مردن و خوای گەورە بەیەکجاری گیانی کێشان، خەڵکەکە لە نێوان خۆیاندا جیاوازیان تێکەوت چیان لێ بکەن؟ دەستەیەک وتیان: دەرگای ئەشکەوتەکە بەدیوار بگرن، بۆ ئەوەی بیانشارێتەوە و بیشیانپارێزێت، پەروەردگاریان ئاگادارترە بەحاڵیان، چونکە حاڵی ئەمانە وادەخوازێت کە تایبەتمەندیەکیان ھەبێت، بەڵام ئەوانەیان قسەیان دەڕۆیی و دەسەڵاتدار بوون، کەسانێک بوون علیم و زانستیان نەبوو، وە خاوەنی بانگەوازێکی ڕاست و دروستیش نەبوون، وتیان: وەک ڕێزێک بۆ ئەوان و زانینی جێگاکەیان لەسەر شوێنی ئەوان مزگەوتێک بۆ خواپەرستی دروست دەکەین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە