سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:22
سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ ۖ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ ۚ قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِمْ مَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ ۗ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا
جا (ده‌رباره‌ی ژماره‌ی یارانی ئه‌شکه‌وت) له ئایینده‌دا ده‌ڵێن: سیانن و چوارهه‌میان سه‌گه‌که‌یانه، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن: پێنجن و شه‌ش هه‌میان سه‌گه‌که‌یانه، که هه‌موو ئه‌مانه قسه‌یه‌کی بێ به‌ڵگه‌ن و چێو له تاریکی کوتانه، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن حه‌وتن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌که‌یانه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر په‌روه‌ردگارم خۆی ده‌زانێت ژماره‌یان چه‌نده، ته‌نها که‌مێك نه‌بێت که‌س ژماره‌یان نازانێت، له‌به‌ر ئه‌وه موجاده‌له مه‌که له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه جگه له موجاده‌له‌یه‌کی ئاشکراو ئاسان نه‌بێت، ده‌رباره‌شیان له‌هیچ که‌سێك له خاوه‌نانی کتێب مه‌پرسه، (چونکه ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی به‌تۆ گه‌ییووه به‌سه له‌و باره‌یه‌وه).
تەفسیر
ھەندێک لەو کەسانەی ڕۆچوو بوون لە چیرۆک و بەسەرھاتی ھاوەڵانی ئەشکەوتدا، لەبارەی ژمارەیانەوە وتویانە: ئەوان چوار کەس بوون ، بەسەگەکەیانەوە بوون بە پێنج، وە ھەندێکی تریش وتویانە: پێنج بوون بەسەگەکەوە بوون بەشەش، قسەی ئەو دوو دەستەیە بەگومانەوە دەیڵێن و ھیچ بەڵگەیەکیان نییە، وە ھەندێکی تریش وتویانە: حەوت کەس بوون، بەسەگەکەیانەوە بوون بە ھەشت، - ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: پەروەردگارم زاناترە بەژمارەیان کە چەند کەس بوون، بۆیە لەبارەی ژمارەیانەوە وتووێژ و دەمەقاڵی لەگەڵ ئەھلی کیتاب و جگە لە ئەوانیش مەکە، وتووێژێکی ئاشکرا نەبێت کە قووڵ بوونەوەی تێدا نەبێت، تەنھا ئەوەیان بۆ باس بکە کەخوای گەورە لەڕێگای وەحیەوە بۆی باسکردویت و ھەواڵی پێداویت، وە لەبارەی ورد‌و درشتی چیرۆکی ھاوەڵانی ئەشکەوتیشەوە پرسیار لە خاوەن نامەکان (ئەھلی کیتاب) مەکە، چونکە ئەوان ئەمە نازانن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە