سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:20

إِنَّهُمْ إِنْ يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَنْ تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا

چونکه به‌ڕاستی ئه‌و بت په‌رستانه ئه‌گه‌ر پێتان بزانن، ئه‌وه به‌رد بارانتان ده‌که‌ن، یان ده‌تانگێڕنه‌وه بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئه‌و کاته ئیتر هه‌رگیز سه‌رفراز نابن.

تەفسیر

بەڕاستی ئەگەر گەلەکەتان لێتان بە ئاگا بێن و جێگا و ڕێگاتان پێ بزانن ئەوا بەرد بارانتان دەکەن و دەتانکوژن، یان لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا ناچارتان دەکەن بگەڕێنەوە بۆ ئاینە تێکدراوەکەیان، ئەو ئاینەی پێش ئەوەی خوای گەورە منەت بکات بەسەرتاندا و ھیدایەتان بدات بۆ ھەق و ڕاستی کە لەسەری بوون، خۆ ئەگەر ئێوە گەڕانەوە بۆ سەر ئەو ئاینە تێکدراوە ئەوا لە دونیا و دواڕۆژدا ھەرگیز بەختەورە و سەرفراز نابن، بەڵکو بە ھۆی ئەوەی واز لە ئاینەکەتان دەھێنن کە ئاینی ھیدایەت و ھەق و ڕاستییە، وە دەگەڕێنەوە بۆ سەر ئاینە تێکدراوەکەی ئەوان، دووچاری خەسارۆمەندی زۆر گەورە دەبن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە