سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:19
وَكَذَٰلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ ۚ قَالَ قَائِلٌ مِنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ ۖ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ۚ قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَابْعَثُوا أَحَدَكُمْ بِوَرِقِكُمْ هَٰذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ فَلْيَنْظُرْ أَيُّهَا أَزْكَىٰ طَعَامًا فَلْيَأْتِكُمْ بِرِزْقٍ مِنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش که به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆمان خه‌ومان لێخستن، خه‌به‌رمان کردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (له ماوه‌ی خه‌وتنه‌که‌یان) له‌یه‌کتر بپرسن، یه‌کێکیان وتی: باشه ئه‌وه ئێوه واده‌زانن چه‌نده خه‌وتوون، هه‌ندێکیان وتیان: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك خه‌وتووین، هه‌ندێکی تریان وتیان: مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان خۆی بزانێت چه‌نده خه‌وتوون، دیاره هه‌ستیان به‌برسێتی کردووه، بۆیه لاوێکیان پێشنیاری کرد‌و وتی: ده یه‌کێکتان بنێرن با ئه‌م پاره زیوه‌تان ببات بۆ شار، جا سه‌رنج بدات، بزانێت کێ خۆراکی خاوێن تری هه‌یه، با له‌و خۆراکه‌تان بۆ بکڕێت و بۆتان بهێنێت، با وریا‌و نه‌رم و نیان و له‌سه‌ر خۆش بێت، با که‌سیش ئاگادار نه‌کات به کار‌و بارتان.
تەفسیر
ئەوەی بەسەرماندا ھێنان و باسمان کرد لە سەرسوڕھێنەرەکانی دەسەڵاتی ئێمە بوو، پاش ماوەیەکی درێژ بەخەبەرمان ھێنانەوە بۆ ئەوەی لە نێو خۆیاندا لەیەکتر بپرسن ئایا ئەو ماوەیەی خەویان لێکەوتبوو چەندێک بوو؟ ھەندێکیان وتیان: ڕۆژێک یان بەشێکی ماوینەتەوە، وە ھەندێکی تریان کە بۆیان ڕوون نەبوو بوویەوە کە چەندێک بەخەوتووی ماونەتەوە، وتیان: پەروەردگارتان ھەر خۆی دەزانێت چەندێک ماوینەتەوە، زانینی ئەو ماوەیەیان خستە پاڵ زانستی خوای گەورە، وە خۆیان بەوەوە خەریک نەکرد، بەڵکو خۆیان بەوەوە خەریک کرد کە پەیوەندی بەوانەوە ھەبوو، وتیان: یەکێک لە خۆتان بەپارە زیوەکەوە بنێرن بۆ شارەکەمان، وە تەماشا بکات و ورد بێتەوە بزانێت کامە لەخەڵک خواردنی زۆر چاک و پاکوخاوێن وحەڵاڵە با بەئەندازەی پێویست لەوەتان بۆ بکڕێت و بۆتانی بھێنێت، وە لەکاتی چوونە ناو شار و ھاتنەوە دەرەوەی زۆر بە وریایی و لەسەرخۆیی ھەڵسوکەوت بکات، نەوەک خەڵکی ئاگاداربن و جێگامان ئاشکرا ببێت، ئەو کاتە بەزیانێکی گەورە بەسەرماندا دەشکێتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە