سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:18

وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًا وَهُمْ رُقُودٌ ۚ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَذَاتَ الشِّمَالِ ۖ وَكَلْبُهُمْ بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ ۚ لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا

(پاشان دیمه‌نیان ده‌هێنێته به‌رچاوو ده‌فه‌رموێت): واده‌زانیت به‌خه‌به‌رن له‌کاتێکدا به‌خه‌وتویی ڕاکشاون، ئێمه ئه‌م دیوو ئه‌و دیویان پێده‌که‌ین و به‌لای ڕاست و چه‌پیاندا هه‌ڵیان ده‌گێڕینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی جه‌سته‌یان نه‌خوات و هه‌وای پاك لێیان بدات)، سه‌گه‌که‌شیان چه‌مۆڵه‌ی داداوه له‌به‌رده‌م که‌له‌به‌ری ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، ئه‌گه‌ر تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) سه‌رێکت بکێشایه بۆ سه‌ر دیمه‌نیان، ئه‌وه به په‌له هه‌ڵده‌هاتیت و ترسێکی زۆر له دیمه‌نیان ده‌چووه دڵته‌وه‌.

تەفسیر

- ئەی ئەو کەسەی تەماشای ئەوان دەکەیت- لەبەر ئەوەی چاوەکانیان کراوە بوون وادەزانیت ئەوان بەخەبەرن، لەڕاستیدا ئەوان خەوتبوون، لەکاتێکدا كه خەوتبوون ئێمە جارێک بەلای ڕاست و جارێکی تر بەلای چەپدا ئەمدیو و دیومان دەکردن، بۆ ئەوەی زەوی لاشەکانیان نەخوات و نەیانڕزێنێت، ئەو سەگەیش کە لەگەڵیان بوو لەبەردەم ئەشکەوتەکەدا ھەردوو دەستی درێژ کردبوو، ئەگەر چاوت پێ بکەوتنایە لەترسا پشتت ھەڵدەکردن لێیان و ڕاتدەکرد، وە دڵ ودەرونیشت پڕ دەبوو لەترس، چونکە دیمەنێکی ترسناکیان ھەبوو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە