سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:17

۞ وَتَرَى الشَّمْسَ إِذَا طَلَعَتْ تَزَاوَرُ عَنْ كَهْفِهِمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَتْ تَقْرِضُهُمْ ذَاتَ الشِّمَالِ وَهُمْ فِي فَجْوَةٍ مِنْهُ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ ۗ مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ ۖ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُرْشِدًا

کاتێکیش که خۆر هه‌ڵدێت، تیشکه‌که‌ی ده‌بینیت له لای ڕاستی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه ده‌دات و تێپه‌ڕ ده‌بێت، کاتێکیش که ئاوا ده‌بێت له لای چه‌پی ده‌دات و تیشکه‌که‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌و کاته‌دا ئه‌و لاوانه له‌ناو بۆشایی فراوانی ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ڕاکشاون، ئه‌وه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌که له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا، ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه‌، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات.

تەفسیر

ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردبوون جێ بەجێیان کرد، کاتێک ڕۆیشتنە ناو ئەشکەوتەوە، خوای گەورە خەوی لێ خستن، وە پاراستنی لە دوژمنەکانیان، - ئەی ئەو کەسەی تەماشایان دەکەیت - کاتێک لەلای ڕۆژھەڵاتەوە خۆر ھەڵدەھات دەتبینی تیشکی خۆرەکە لەئەشکەوتەکەیان بەلای ڕاستدا لار دەبوویەوە دەچووە ژوورەوە، وە کاتێکیش خۆر ئاوا دەبوو لە ڕۆژئاواوە بەلای چەپدا لای دەدا و بەر ئەوان نەدەکەوت، ئەوان ھەمیشە لەسێبەردا بوون، بۆیە گەرمای خۆر ئەزیەتی نەدەدان، ئەوان لە بۆشاییەکی فراوانی ناو ئەشکەوتەکەدا بوون، بەو ئەندازەیەی پێویستیان پێی ھەبوو ھەوا دەھاتە ژوورەوە بۆیان، ئەوەی کە ڕوویدا و بۆیان پێشھات لەمانەوەیان لەناو ئەشکەوتەکە و خەو لێخستن، وە لادانی تیشکی خۆر و فراوانکردنی جێگا و ڕزگار کردنیان لەدەستی گەلەکەیان، ھەموو ئەمانە لەسەرسوڕھێنەرەکانی بەدھێنراوەکانی خوان کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی خوای گەورە، ھەرکەسێک خوای گەورە سەرکەوتووی بکات و ڕێگای ھیدایەت و ڕێنمونی ئەوە بەھەق و ڕاستی ھیدایەت دراوە، وە ھەر کەسێکیش خوای گەورە سەرکەوتووی نەکات و گومڕا و سەرلێشێواوی بکات، ئەوا کەسێک نابینێتەوە کە پشتیوانی بێت وسەرکەوتووی بکات بۆ ھیدایەت و ڕێنمونی بکات و ھەق و ڕاستی، چونکە ھیدایەت و ڕێنمونی بەدەستی خوای گەورەیە، نەک بەدەستی ھیچ کەسێکی تر.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە