سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:16
وَإِذِ اعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ فَأْوُوا إِلَى الْكَهْفِ يَنْشُرْ لَكُمْ رَبُّكُمْ مِنْ رَحْمَتِهِ وَيُهَيِّئْ لَكُمْ مِنْ أَمْرِكُمْ مِرْفَقًا
(هه‌ندێکیان وتیان) جا ئێسته که ئێوه بڕیارتانداوه خۆتان دووره په‌رێزبگرن له‌م خه‌ڵکه‌و له‌وشتانه که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، ته‌نها خواپه‌رستی بکه‌ن، ده په‌نا به‌رنه ئه‌شکه‌وته‌که، ئه‌و کاته په‌روه‌ردگارتان ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیتان به‌سه‌ردا په‌خش ده‌کاته‌وه‌و هۆکاری حه‌وانه‌وه‌تان بۆ دابین ده‌کات.
تەفسیر
کاتێک لە گەلەکەتان جیا بوونەوە، وە وازتان ھێنا لەو پەرستراوانەی جگە لە خوای گەورە دەیانپەرستن، وە ئێوە جگە لە خوای تاک و تەنھا ھیچ شتێکی ترتان نەپەرستن، دەسا بۆ پاراستنی ئاینەکەتان پەنا بەرنە بەر ئەشکەوتەکە ، خوای گەورەش ڕەحمەت و میھرەبانی خۆیتان بەسەردا بڵاو دەکاتەوە، وە لەدوژمنەکانتان دەتانپارێزێت و دەرووی خێرتان لێ دەکاتەوە، وە لەکاروبارتان شتی واتان بۆ ئاسان دەکات کەسوودی لێ وەربگرن و قەرەبووی ژیانی نێو گەل و خزم و کەسوکارەکەتان بۆ بکاتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە