سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:88

قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَىٰ أَنْ يَأْتُوا بِمِثْلِ هَٰذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا

ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌میزادو په‌ریه‌کان کۆ ببنه‌وه‌و (هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن تا) قورئانێکی وه‌کو ئه‌مه دانێن و بیهێننه (مه‌یدان) ناتوانن کاری وابکه‌ن و ناتوانن له وێنه‌ی بهێنن، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو لایه‌کیان ببنه پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری یه‌کتر.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: ئەگەر ھەموو مرۆڤ و جنۆکە کۆببنەوە بۆ ئەوەی ھاوشێوەی ئەم قورئانە لەڕەوانبێژی و جوانی ڕێکخستنی ماناکانی و وردی ئەحکامەکانی بھێنن کە دابەزیوە بۆت، ھەرگیز ناتوانن ھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، ئەگەر چی ھەندێکیان ھاوکار و پاڵپشتی ھەندێکی تریان بن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە