سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:87

إِلَّا رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ۚ إِنَّ فَضْلَهُ كَانَ عَلَيْكَ كَبِيرًا

)به‌ڵام ئێمه ئه‌و کاره ناکه‌ین) چونکه ئه‌مه ڕه‌حمه‌تێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌، به‌ڕاستی فه‌زڵ و به‌خشنده‌ی ئه‌و زاته (بۆ تۆو بۆ هه‌موو ئیماندارێك) زۆر گه‌وره‌و فراوانه‌.

تەفسیر

بەڵام بە ڕەحم و میھرەبانی پەروەردگارت ئەوانمان لەناونەبرد و بەزەییمان پێیاندا ھاتەوە و وازمان لێھێنان، بێگومان فەزڵ و بەخششی پەروەردگارت بەسەرتەوە گەورەیە، ئەوەتانێ کردویتی بە پێغەمبەر، وە پەیامی پێغەمبەرانی پێ کۆتایی ھێناویت، وە قورئانیشی بۆ دابەزاندویت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە