سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:89

وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ فَأَبَىٰ أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا

سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه (تا تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه‌) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕێبازی کوفرو خوانه‌ناسی نه‌بێت هیچی تر وه‌رناگرن...

تەفسیر

بێگومان ئێمە لەم قورئانەدا چەندین نموونەمان بۆ خەڵکی ڕوون کردوەتەوە، وە ئەم نموونانەمان جۆرا و جۆر کردووە لەپەند و ئامۆژگاری و فەرمانکردن و ڕێگریکردن و گێرانەوەی چیرۆکی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێشوو بەئومێدی ئەوەی باوەڕ بھێنن، بەڵام زۆربەی خەڵکی لەبەر بێباوەڕییان بەھەق و ڕاستی و نکۆڵی کردنیان لە موعجیزە و ئایەتەکانی خوا باوەڕیان نەھێنا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە