سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:62

قَالَ أَرَأَيْتَكَ هَٰذَا الَّذِي كَرَّمْتَ عَلَيَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُ إِلَّا قَلِيلًا

(پاشان بێ شه‌رمانه‌) وتی: پێم بڵێ؛ ئا ئه‌مه‌یه که ڕێزت داوه به‌سه‌ر مندا؟! سوێند به خوا ئه‌گه‌ر دوام بخه‌یت تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه بێگومان هه‌موو نه‌وه‌کانی گومڕاو سه‌رگه‌ردان ده‌که‌م جگه له که‌مێکیان (که ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریاندا نیه‌).

تەفسیر

ئیبلیس بە پەروەردگاری وت : پێم ناڵێیت ئەم بەدیھێنراوە چییە کە ڕێزیت دا بەسەر مندا بەوەی فەرمانت پێکردم سوژدەی بۆ ببەم؟ ئەگەر تا کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی دونیا و ھاتنی قیامەت مۆڵەتم بدەیت و بە زیندوویی بمھێڵیتەوە ئەوا مەرج بێت وەچە و نەوەکانی ئادەم ھەر ھەموویان گومڕا و سەرلێشێواو بکەم و لەسەر ڕێگای ڕاست لایانبدەم، جگە کەمێکیان نەبێت لەوانەی کەتۆ پاراستونت و لەبەندە موخلیص و دڵسۆزەکانتن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە