سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:63

قَالَ اذْهَبْ فَمَنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَاؤُكُمْ جَزَاءً مَوْفُورًا

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: بڕۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تۆ بکه‌وێت له‌وان، ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پاداشتی هه‌موانتانه‌، که پاداشتێکی مسۆگه‌ره‌و جێگه‌ی هه‌مووتانی تێدا ده‌بێته‌وه‌...

تەفسیر

پەروەردگاری پێی فەرموو: خۆت و ئەوانەیش کە گوێڕایەڵتن بڕۆن چیتان پێ دەکرێت بیکەن، ھەر کەسێک لەوان گوێڕایەڵیان کردیت ئەوا ئاگری دۆزەخ سزای پڕ بەپڕی کاروکردەوەی تۆ و ئەوانیش بێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە