سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:61

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ قَالَ أَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًا

(بیریان بهێنه‌ره‌وه‌) کاتێك به فریشته‌کانمان وت: ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له (ئیبلیس)، که وتی: ئایا چۆن سوژده ده‌به‌م بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له قوڕ دروستت کردووه‌؟!

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - وەبیر خۆتی بھێنەرەوە کە پێمان وتی: بە فریشتەکانمان وت: سوژدەی سڵاو و ڕێز بۆ ئادەم ببەن نەک سوژدەی پەرستن، ھەر ھەموویان گوێڕایەڵ بوون و فەرمانەکەیان جێ بەجێ کرد، بەڵام ئیبلیس سوژدەی بۆ ئادەم نەبرد لەبەر ئەوەی خۆی بەگەورە زانی، وە وتی: ئایا من سوژدە بۆ کەسێک ببەم لە کاتێدا ئەو لە گڵ دروستکراوە، و منیش لە ئاگر ؟ بێگومان من لەو بەرێزترم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە