سورەت 17 · جوزء 15
سورة الإسرا‌ء · 17:60
وَإِذْ قُلْنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِالنَّاسِ ۚ وَمَا جَعَلْنَا الرُّؤْيَا الَّتِي أَرَيْنَاكَ إِلَّا فِتْنَةً لِلنَّاسِ وَالشَّجَرَةَ الْمَلْعُونَةَ فِي الْقُرْآنِ ۚ وَنُخَوِّفُهُمْ فَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا طُغْيَانًا كَبِيرًا
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم یادی ئه‌وه بکه کاتێك پێمان وتی: که به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌وری خه‌ڵکی داوه‌و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان و ئه‌و شتانه‌ش که له خه‌وندا نیشانمان دایت ته‌نها تاقیکردنه‌وه بوو بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها به‌باسی دره‌خته نه‌فرین لێ کراوه‌که‌ش که له‌قورئاندا ناو بڕاوه تاقیانده‌که‌ینه‌وه (کافره‌کان کردیانه گاڵته‌جاڕو وتیان: چۆن دره‌خت له‌ناو ئاگردا ده‌ڕوێت، عه‌قڵیان کول بوو له‌ئاستی توانای بێ سنووری خواییدا)، به‌مه‌رجێك ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌م باسانه بیانترسێنین، دایانبچه‌ڵه‌کێنین، که‌چی ئه‌و باسانه هیچیان بۆ زیاد ناکات ته‌نها لادان و یاخی بوونێکی گه‌وره و بێ سنوور نه‌بێت.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەری خوا - وە بیر خۆتی بھێنەوە کاتێک پێمان وتی: پەروەردگارت بە دەسەڵات و علیمی خۆی دەوری خەڵکی داوە، وە ناتوانن لە موڵک و دەسەڵاتی ئەو دەرچن، خوای گەورە تۆ دەپارێزێت لەوان، بۆیە ھیچ مەترسە و ئەوەی فەرمانت پێکراوە بە گەیاندنی بەخەڵکی پێیان بگەیەنە، وە ئەوەی لەشەوی ئیسرادا بە چاوی خۆت بینیت و پیشانمان دایت بۆ تاقیکردنەوەی خەڵکی بوو، ئایا باوەڕی پێدەکەن، یان بە درۆی دەزانن؟ وە درەختی زەققومی نەفرین لێکراویش کە لە قورئاندا باسکراوە و لەبنەوەی دۆزەخ دەڕوێت ھەر بۆ تاقیکردنەوەی بێباوەڕانە، جا ئەگەر ئەوان باوەڕیان بەم دوو بەڵگە و نیشانە نەھێنا ئیتر باوەڕ بەھیچی تریش ناکەن، وە ئێمە بە دابەزاندن و ناردنی بەڵگە و نیشانەکان دەیانترسێنین، کەچی ترساندنیان زیاتر بەردەوامیان دەکات لەسەر بێباوەڕی و ڕۆچوون لە گومڕاییدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە