سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:59

وَمَا مَنَعَنَا أَنْ نُرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَنْ كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ ۚ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا ۚ وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا

هیچ شتێك نه‌بووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه‌، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا)، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد؛ ئێمه‌ش له ناومان بردن، حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی (ثمود) به‌خشی، که‌چی سته‌میان لێکردو (سه‌ریان بڕی)، به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت، هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ك نانێرین.

تەفسیر

ئەوەی وای لێکردین کەواز بھێنین لەدابەزاندنی ئەو نیشانە و ئایەتە ھەست پێکراوانەی موشریک و بتپەرستەکانی قوڕەیش داوایان کردبوو، وەک زیندووکردنەوەی مردوو و ھەندێک نیشانە و ئایەتی تریش کەبەڵگەن لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەری خوا، تەنھا لەبەر ئەوە بوو لەڕابردوودا دامانبەزاندن بۆ ئوممەتانی پێشووتر، کەچی باوەڕیان پێنەکرد و بەدرۆیان زانی، بێگومان نیشانە و ئایەتێکی گەورە و ڕوونمان دابە گەلی سەموود کە بریتی بوو لە وشترەکە، کەچی باوەڕیان پێنەکرد، ئێمەیش خێرا سزامان بۆ ناردن، ئێمە ھەر بۆ ترس وەبەرنانی بێباوەڕان و گەلە یاخییەکان ئایەت و نیشانەکان لەسەر دەستی پێغەمبەران دەنێرین، بەڵکو موسڵمان بن و باوەڕ بھێنن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە