سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:58

وَإِنْ مِنْ قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا

هیچ شارو شارۆچکه‌یه‌ك نی یه که ئێمه بڕیارمان دابێت پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین، یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین، له کتێب و دۆسیه‌ی (تایبه‌تدا، له لوح المحفوظ دا) تۆمار نه‌کرا بێت.

تەفسیر

ھیچ گوند و شارێک نییە دانیشتوانەكەی بێباوەڕبن ھەر لە دونیادا پێش ھاتنی قیامەت بە ھۆی کوفر و بێباوەڕیانەوە ئیللا ئێمە سزایان بۆ دادەبەزێنین و لەناویان دەبەین، یان خەڵکی گوند و شارەکە بەسزایەکی سەخت و توند سزا دەدات بە کوشتن و ھاوشێوەکانی، ئەم لەناو بردن و سزادانە خوای گەورەیش بڕیارێکی خواییە و لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە