سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:41

وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ لِيَذَّكَّرُوا وَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا نُفُورًا

سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا به چه‌نده‌ها شێوه له هه‌موو مه‌به‌سته‌کان دواوین تا بیربکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی قورئان بۆ خوانه‌ناسان ته‌نها دووره په‌رێزی نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.

تەفسیر

بێگومان لەم قورئانەدا ھەموو جۆرە ئەحکام و ئامۆژگاری و نمونە ھێنانەوەیەکمان باسکردوە و ڕوونمان کردووەتەوە، تاوەکو ئەو ڕێگایە بگرنە بەر کە سوودیان پێ دەگەیەنێت، وە واز لەوەیش بھێنن کە زیانی ھەیە بۆیان، کەچی ھەندێک لەوانەی فیترەتیان تێکچووە ئەم پەند و ئامۆژگاریانە ھیچیان بۆ زیاد ناکات وسوودی لێ نابینن جگە لە دوور کەوتنەوە وڕق بوونەوە لەھەق و ڕاستی نەبێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە