سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:40

أَفَأَصْفَاكُمْ رَبُّكُمْ بِالْبَنِينَ وَاتَّخَذَ مِنَ الْمَلَائِكَةِ إِنَاثًا ۚ إِنَّكُمْ لَتَقُولُونَ قَوْلًا عَظِيمًا

ئینجا ڕوو به‌هاوه‌ڵگه‌ران ده‌فه‌رموێت: ئایا ڕه‌وایه خوا ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردبێت تا کوڕتان پێ ببه‌خشێت و خۆی فریشته‌کانی هه‌ڵبژاردبێت تا بیانکات به‌کچی خۆی؟ (ئه‌م بیرو باوه‌ڕه پووچ و بێ سه‌روبنانه که‌ی ڕه‌وایه‌، مه‌گه‌ر کوڕو کچ هه‌ر خوا نایانبه‌خشێت؟)، به‌ڕاستی ئێوه قسه‌و گوفتارێکی نابه‌جێ و گه‌وره و ناقۆڵا ده‌که‌ن.

تەفسیر

ئەی ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فریشتەکان کچی خوان، ئایا - ئەی بت پەرست وموشریکینە - پەروەردگارتان بەقسەی خۆتان کوڕانی ھەڵبژاردووە بۆ ئێوە، وە فریشتەکانیشی کردبێت بەکچی خۆی؟ (پاک وبێگەردی وبەرز وبڵندی بۆ اللە تعالی) بێگومان ئێوە قسەیەکی گەورە و ناقوڵا وناشرین بۆخوا ھەڵدەبەستن، کە مناڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن، وە وا گومان دەبەن کە خوای گەورە کچی ھەبێت ئەویش بۆ ئەوەی تەواو ملکەچی کوفر و بێباوەڕی ببن پێی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە