سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:39

ذَٰلِكَ مِمَّا أَوْحَىٰ إِلَيْكَ رَبُّكَ مِنَ الْحِكْمَةِ ۗ وَلَا تَجْعَلْ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَتُلْقَىٰ فِي جَهَنَّمَ مَلُومًا مَدْحُورًا

ئه‌و ڕێنموییانه‌ی که په‌روه‌ردگارت به وه‌حی بۆی ڕه‌وانه کردیت به‌شێکن له حیکمه‌ت و دانایی، نه‌که‌یت خوایه‌کی تر به‌هاوتای خوای باڵاده‌ست بزانیت، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، فڕێ ده‌درێیته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری و دوور خراوه‌ی له به‌زه‌یی خوایی.

تەفسیر

ئەوەی ڕوونمان کردەوە بۆت لە فەرمانکردن بەکردەوە چاکەکان و ڕێگری کردن لە خراپەکان و باسکردنی ئەحکامەکان پەروەردگارت وەحی بۆ کردویت، جا کەوابوو ئەی مرۆڤ لەگەڵ (اللە) دا پەرستراوێکی تر دامەنێ، ئەو کاتە لە ڕۆژی قیامەتدا فڕێ بدرێیتە ئاگری دۆزەخەوە بەلۆمەکراوی، دەروونی خۆت و خەڵکیش لۆمەت بکەن و دەرکرابیت لە ڕەحمەت و میھرەبانی خوا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە