سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:42

قُلْ لَوْ كَانَ مَعَهُ آلِهَةٌ كَمَا يَقُولُونَ إِذًا لَابْتَغَوْا إِلَىٰ ذِي الْعَرْشِ سَبِيلًا

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و موشریکانه‌) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای تریش هه‌بوایه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌روه‌کو ئه‌وان ده‌ڵێن.. ئه‌و کاته هه‌موان هه‌وڵیانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خاوه‌نی عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بسه‌نن و لێی زه‌وت بکه‌ن.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو موشریک و بتپەرستانە بڵێ: ئەگەر بھاتایە لەگەڵ (اللە) پەرستراو و خوایەکی تر ھەبوایە ھەروەکو چۆن بە درۆ و دەلەسە وا دەڵێن، ئەوا ھەریەک لەو پەرستراوانە ھەوڵی دەدا ڕیگایەک بۆ لای خوای خاوەن عەرش بگرێتە بەر تاوەکو زاڵ ببێت بەسەر موڵک و دەسەڵاتی ئەو و ململانێی لەگەڵدا بکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە