سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:2

وَآتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَجَعَلْنَاهُ هُدًى لِبَنِي إِسْرَائِيلَ أَلَّا تَتَّخِذُوا مِنْ دُونِي وَكِيلًا

ئێمه کتێبی (ته‌وراتمان) به‌خشی به موساو کردمانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی تر جگه له من نه‌که‌نه پشتیوان و یاریده‌ده‌ر بۆ خۆیان.

تەفسیر

تەوراتمان دا بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وە کردمانە مایەی ھیدایەت و ڕێنومایی کردن بۆ نەوەکانی ئیسرائیل، وە وتمان بەنەوەکانی ئیسرائیل: جگە لە من کەسێک تر نەکەنە دۆست و پشتیوانی خۆتان کە کاروبارەکانی خۆتانی بۆ بگێڕنەوە، بەڵکو تەنھا پشت و پەنا بە من ببەستن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە