سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:1

سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ

پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) له مزگه‌وتی (حرام، که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه‌) بۆ مزگه‌وتی (الاقصی) له (بیت المقدس) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆزو پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه‌، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه‌.

تەفسیر

پاکوبێگەردی لە ھەموو ناتەواوی و کەموکورتیەک و گەورەیی و بڵندی بۆ ئەو دەسەڵاتەی کە ھیچ کەسێک دەسەڵاتی نییە بە سەریدا جگە لە خۆی، ئەو خوایەی کە بە ڕۆح و جەستە کاتێک بە خەبەر بوو شەوڕەوی کرد بەبەندەکەی خۆی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە مزگەوتی حەرامەوە بۆ (بیت المقدس) ئەو مزگەوتی دەوروبەریمان پڕ بەرەکەت و پیرۆز کرد بە بەروبومی میوە و کشتوکاڵ، وە بە جێگای زۆرێک لە پێغەمبەران، تاوەکو ھەندێک لەو نیشانانە ببینێت کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە (سبحانە و تعالی) بێگومان خوای گەورە بیسەری ھەموو دەنگەکانە وە ھیچ شتێکی بیسراوی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە بینەری ھەموو شتەکانە ھیچ شتێکی بینراوی لا نھێنی و شاراوە نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە