سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:3

ذُرِّيَّةَ مَنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ ۚ إِنَّهُ كَانَ عَبْدًا شَكُورًا

(ئه‌مانه‌و خه‌ڵکی تریش) نه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که (له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح دا هه‌ڵمان گرتن (تا سوپاسگوزار بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کان بزانن)، چونکه به‌ڕاستی (نوح) به‌نده‌یه‌کی زۆر سوپاسگوزار بوو.

تەفسیر

ئێوە لە نەوەی ئەو کەسانەن کە نیعمەت و بەخششی خۆمانمان بەسەردا ڕشتن، ئەوانەی لەگەڵ نوحدا (سەلامی خوای لێ بێت) ڕزگارمان کردن لە نوقم بووونی ناو تۆفانەکە، جا ئەو نیعمەت و بەخششە وەبیر خۆتان بھێننەوە و سوپاس و شوکری خوا بکەن بە پەرستنی بەتاک و تەنھایی و گوێڕایەڵی بۆ کردنی، با لەمەشدا نوح سەرمەشقتان بێت، چونکە بێگومان نوح کەسێک بوو زۆر شوکر و سوپاسی خوای دەکرد.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە