سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:91

وَأَوْفُوا بِعَهْدِ اللَّهِ إِذَا عَاهَدْتُمْ وَلَا تَنْقُضُوا الْأَيْمَانَ بَعْدَ تَوْكِيدِهَا وَقَدْ جَعَلْتُمُ اللَّهَ عَلَيْكُمْ كَفِيلًا ۚ إِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ

به‌وه‌فاو به ئه‌مه‌ك بن بۆ ئه‌نجامدانی په‌یمانی خوا کاتێك بڕیاری ده‌ده‌ن و سوێند و په‌یمان و به‌ڵێنتان هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه دوای ئه‌وه‌ی که دووپات کرابۆوه و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر کرابوو، له کاتێکدا که ئێوه خواتان کردۆته که‌فیل و زامن به‌سه‌ر خۆتانه‌وه‌، بێگومان خوا ده‌زانێت به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.

تەفسیر

ھەرکاتێک پەیمانێکتان بە خوای گەورە یان بە خەڵکیدا جێ بەجێی بکەن، وە سوێند و پەیمانەکانتان مەشکێنن دوای ئەوەی بە سوێند خواردن بە خوای گەورە جەختان کردەوە لەسەری، لە کاتێکدا خواتان کردووە بە شاھید بەسەر خۆتانەوە کە سوێندەکانتان جێ بەجێ دەکەن، بێگومان خوای گەورە دەزانێت ئێوە چی دەکەن، وە ھیچ شتێکی ئێوەی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و تۆڵەی ھەموویشتان دەداتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە