سورەت 16 · جوزء 14

إن الله يأمر بالعدل · سورة النحل 16:90

۞ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَيَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَالْبَغْيِ ۚ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ

به‌ڕاستی خوا فه‌رمان ده‌دات به دادپه‌روه‌ری و چاکه‌کاری و یارمه‌تیدان و به‌خشنده‌یی به خزمان و قه‌ده‌غه له گوناهو تاوان و ده‌ستدرێژی ده‌کات (بۆ سه‌ر ماڵ و نه‌فس و نامووس) و ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و (هه‌ر چاکه بکه‌ن).

تەفسیر

بێگومان خوای گەورە فەرمان دەکات بە بەندەکانی کە دادگەر بن، بەوەی بەندەکانی خوا مافەکانی خوا و مافی خەڵکیش جێ بەجێ بکەن، وە لە حوکم داندا فەزڵی ھیچ کەسێک نەدەن بەسەر ھیچ کەسێکی تردا، مەگەر بەماف و ھەقێک نەبێت شایستەی ئەو فەزڵدانە بێت، وە فەرمان دەکات بە ئیحسان و چاکەکاری لەبەرامبەر مافی ئەودا، ئەویش بەوەی بەندەکانی خوا کارێک ئەنجام بدەن کە واجب و پێویست نەکراوە لە سەریان، وەک ماڵ بەخشینێک کە خوای گەورە وەک زەکات پێویستی نەکردووە لەسەریان، وە لێبوردن لە کەسێک ستەمی لێکردوویت بە تایبەت لە کاتی دەسەڵاتتدا، وە خوای گەورە فەرمانی کردووە مرۆڤی باوەڕدار بەچاکە کردن لەگەڵ خزمان بە بەخشینی ئەو شتانەی پێویستیان پێیەتی، وە ڕێگریشی کردووە لە ھەموو کارێکی دزێو، وەک جنێودان و قسەی ناشیرین و داوێن پیسی، وە ڕێگریشی کردووە لەھەر شتێک شەرعی خوا بە خراپەی دانابێت، کە بریتیە لە ھەموو گوناھ و تاوان و سەرپێچییەک، وە خوای گەورە ڕێگری کردووە لە زوڵم و ستەم و خۆ بە زلزانین و خۆ ھەڵکێشان بەسەر خەڵکیدا، خوای گەورە ئامۆژگاریتان دەکات بە ئەنجامدانی ئەوەی فەرمانی پێکردوون، وە ڕێگریتان لێ دەکات لە ئەنجامدانی ھەر شتێک قەدەغەی کردبێت لێتان لەم ئایەتەدا بەڵکو پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە