سورەت 16 · جوزء 14
سورة النحل · 16:89
وَيَوْمَ نَبْعَثُ فِي كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا عَلَيْهِمْ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ۖ وَجِئْنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَىٰ هَٰؤُلَاءِ ۚ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ
ڕۆژێك دێت له ههموو ئوممهتێکدا شایهتێك دهنێرین له خۆیان بۆ سهریان، تۆشمان هێناوه (ئهی محمد صلی الله علیه وسلم) که شایهت بیت لهسهر ئهو خهڵکه، قورئانیشمان بۆ تۆ دابهزاندووه، ڕوونکهرهوهی ههموو شتێکه، هیدایهت بهخش و ڕهحمهتهو مزگێنیشه بۆ موسوڵمانان.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی ئەوە بکە بۆ بێباوەڕانی ھۆز و گەلەکەت ڕۆژێک دێت لەناو ھەر ئوممەت و گەلێک ئەو پێغەمبەرەی کە بەزمانی خۆیان قسە دەکات و لەناو خۆیان ڕەوانە کراوە بۆ لایان دەکەین بەشاھید بەسەریانەوە بۆ ئەوەی شاھیدی بدات لەسەر بێباوەڕی یان لەسەر باوەڕداریان، - ئەی پێغەمبەر- تۆیش دەکەین بەشاھید بەسەر تەواوی ئوممەتەکانی ترەوە، وە ئەم قورئانەیشمان بۆت دابەزاندووە تاوەکو ھەموو شتێک ڕوون بکاتەوە، ئەوەشی ڕوون نییە و پێویست بەڕوونکردنەوە دەکات لە حەڵاڵ و حەرام و پاداشت و تۆڵە و ئەحکامەکانی تر تۆ بۆیانی ڕوون بکەیتەوە، وە ئەم قورئانەمان بۆیە دابەزاندووە بۆت تاوەکو ببێتە ڕێنومایی و ڕەحمەت و میھرەبانی بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ دەھێنن و کاروکردەوەی پێدەکەن، ھەروەھا موژدەدەریشە بۆ ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھەیە و چاوەڕێی نیعمەت و بەخششی ھەتاھەتایی نەبڕاوەی خوان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە