سورەت 16 · جوزء 14
سورة النحل · 16:92
وَلَا تَكُونُوا كَالَّتِي نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِنْ بَعْدِ قُوَّةٍ أَنْكَاثًا تَتَّخِذُونَ أَيْمَانَكُمْ دَخَلًا بَيْنَكُمْ أَنْ تَكُونَ أُمَّةٌ هِيَ أَرْبَىٰ مِنْ أُمَّةٍ ۚ إِنَّمَا يَبْلُوكُمُ اللَّهُ بِهِ ۚ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ
(کاتێك به‌ڵێن و په‌یمانێك ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ك و وه‌فاتان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی) وه‌کو ئه‌و ئافره‌ته مه‌بن که ڕیسه‌که‌ی ده‌کرده‌وه به خوری، دوای ڕستن و تۆکمه‌کردنی هه‌ڵی ده‌وه‌شانده‌وه، له کاتێکدا ئێوه‌ش به‌ڵێن و سوێندو په‌یمانتان بکه‌نه هۆی فێڵ و ته‌ڵه‌که له نێوانتاندا، نه‌وه‌کو ده‌سته‌و کۆمه‌ڵێکی ژماره زۆر‌و ده‌سه‌ڵاتدار په‌لاماری ده‌سته‌یه‌کی تری که‌م ده‌ست و لاواز بدات، بێگومان خوا به‌و جۆره شتانه تاقیتان ده‌کاته‌وه، سوێند به خوا هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که جیاوازی و کێشه‌تان تێدا هه‌بوو.
تەفسیر
بە شکاندنی پەیمانەکانتان خۆتان گێل و کاڵفام مەکەن، ھەروەک ئەو ژنە بێ عەقڵەی کە ماندوو دەبوو بە خوری یان بە لۆکە ڕێسانەوە، کەچی دوای ئەو ھەموو ماندووبوونە دەھات ھەرچی ڕێسابوو ھەڵیدەوەشاندەوە و دەیکردەوە بە خوری و لۆکە، ئەوەی مەبەستی بوو دەستی نەدەکەوت، پەیماندان بە تووندی و پاشان ھەڵوەشاندنەوەی بە ئاسانی وەک کاری ئەو ژنە وایە ڕێسەکەی دەکردەوە بە خوری، سوێند و پەیمانەکانتان بەو نیاز و مەبەستە نەبێت فڕوفێڵی پێ لە یەکتری بکەن، بۆ ئەوەی ھۆز و گەلەکەتان زۆرتر و بەھێزتر بێت لە گەل و ھۆزی دوژمنەکانتان، دیارە خوای گەورە دەیەوێت تاقیتان بکاتەوە بە پەیمان و سوێندەکانتان، ئایا جێ بەجێی دەکەن یان دەیشکێنن و گوێی پێنادەن؟ وە بێگومان لە ڕۆژی دواییش ئەوەتان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە لە دونیا لەسەری ڕاجیاواز بوون، ھەق و ڕاستی ڕوون دەکاتەوە لە ناھەق و پوچەڵ، وە ڕاستگۆکان لە درۆزنەکان جیا دەکاتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە