سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:83

يَعْرِفُونَ نِعْمَتَ اللَّهِ ثُمَّ يُنْكِرُونَهَا وَأَكْثَرُهُمُ الْكَافِرُونَ

(بێ سه‌لیقه‌و نه‌فامان) نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ده‌ناسن و به‌هره‌ی لێ ده‌به‌ن، پاشان ئینکاری ده‌که‌ن و قه‌دری نازانن (به‌دنمه‌ك و سپڵه‌ن)، زۆربه‌یان بێ دین و بێ باوه‌ڕن.

تەفسیر

بتپەرست و ھاوەڵدانەران نیعمەت و بەخششەکانی خوای گەورە دەناسن کە ڕژاندویەتی بە سەریاندا، یەکێک لەو بەخششانە ڕەوانە کردنی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم) کەچی شوکر و سوپاسی خوای لەسەر ناکەن و باوەڕ بە پێغەمبەرەکەی ناھێنن، زۆربەشیان ئەوانەن کە نکۆڵی لە نیعمەت و بەخششەکانی خوا دەکەن و دانی پێدا نانێن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە