سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:82

فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ الْمُبِينُ

(له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نازو نیعمه‌تانه‌دا) ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر پشتیان هه‌ڵبکه‌ن و ڕوو وه‌ڕبگێڕن (ئه‌وه خه‌مت نه‌بێت هه‌ر خۆیان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی ئه‌رکی سه‌رشانی تۆ ئه‌وه‌یه که به جوانی و تێرو ته‌واوی بانگه‌وازه‌که بگه‌یه‌نیت.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ھاتوو پاش ئەو ھەموو نیعمەت و بەخشش و ڕوونکردنەوانە ڕوویان لە باوەڕھێنان وەرچەرخاند و ئەوەی تۆ ھێناوتە باوەڕیان پێی نەکرد، نیگەران مەبە چونکە تۆ ھێندەت لەسەرە ئەوەی خوا بۆی ناردویت بەڕوونی پێیان ڕابگەیەنیت، تۆ لەسەرت نییە ھیدایەتی ئەوان بدەیت چونکە ئەوە کاری خوای باڵادەستە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە