سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:84

وَيَوْمَ نَبْعَثُ مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا ثُمَّ لَا يُؤْذَنُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ

ڕۆژێك دێت له‌هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێك بۆ شایه‌تی ده‌هێنینه مه‌یدان، له‌وه‌ودوا به‌هیچ جۆرێك مۆڵه‌ت به‌وانه نادرێت که بێ باوه‌ڕ بوون و پاکانه‌یان لێ وه‌رناگیرێت.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوەیان بۆ بکە لە ڕۆژی دوایی ھەر ئوممەتێک خوای گەورە ئەو پێغەمبەرەیان بۆ دەنێرێت کە لە دونیا بۆی ناردبوون، تاوەکو ببێتە شاھید لەسەر ئیمانی ئەوانەیان باوەڕیان ھێناوە، وە ببێتە شاھیدیش لەسەر کوفری ئەوانەیان کە باوەڕیان نەھێناوە، پاشان ئیتر ڕێگا بە بێباوەڕان نادرێت بڕوبیانوو بھێننەوە بۆ ئەو کوفر و بێباوەڕیەی لەسەری بوون، وە نایشگەڕێنرێنەوە بۆ دونیا تاوەکو ئەو کاروکردەوە ئەنجام بدەن کەپەروەردگاریان لێی ڕازییە، چونکە رۆژی دوایی خانەی لێپرسینەوە و پاداشت دانەوەیە نەک خانە و لانەی کاروکردەوە ئەنجامدان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە