سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:40

إِنَّمَا قَوْلُنَا لِشَيْءٍ إِذَا أَرَدْنَاهُ أَنْ نَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ

به‌ڕاستی کاتێك زیندوو کردنه‌وه‌و به‌دیهێنانی هه‌ر شتێکمان بوێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت پێی بڵێین ببه! ده‌ستبه‌جێ ئه‌ویش ده‌بێت.

تەفسیر

بێگومان ئێمە ئەگەر بمانەوێت مردووەکان زیندوو بکەینەوە و گیانیان بکەینەوە بەبەردا ھیچ شتێک نییە ببێتە ڕێگر لە پێشماندا ، تەنھا ھێندە بەسە ھەر شتێکمان بوێت کە ببێت پێی بڵێین (ببە) بێگومان دەبێت و ھیچ شتێکیش نابێتە ڕێگر.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە