سورەت 16 · جوزء 14
سورة النحل · 16:41
وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً ۖ وَلَأَجْرُ الْآخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ
ئهو کهسانهی لهبهر خواو بۆ خوا کۆچیان کرد (بۆ پاڕاستنی ئیمانهکهیان) دوای ئهوهی که ستهمیان لێکرابوو، ئهوه ههر له دنیادا بهچاکی و ڕێزهوه نیشتهجێیان دهکهین، بێگومان پاداشتی ئهو جیهان گهورهترو فراوانتره بۆیان، ئهگهر دهیانزانی.
تەفسیر
ئەوانەی ماڵ و شار و کەسوکار و سەروەت و سامانی خۆیان لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە بەجێھێشت و لە وڵاتی بێباوەڕانەوە کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام و موسڵمانان، دوای ئەوەی بێباوەڕان ئازاریاندان و ناچاریان کردن، ئەوا بێگومان ھەر لە دونیا ڕێگا و شوێنێکی باشی وایان پێدەدەین کە سەربەرز و خاوەن شکۆ بن تێیدا، وە ئەجر و پاداشتی دواڕۆژ بۆ ئەوانە زۆر گەورەترە چونکە پاداشتی دواڕۆژ بەھەشتی نەبڕاوەی تێدایە، خۆ ئەگەر ئەوانەی لە کۆچکردن دواکەوتن و کۆچیان نەکرد بیانزانیایە کە ئەجر و پاداشتی کۆچەرەکان چەندێک گەورە و مەزنە ئەوا ھەرگیز دوانەدەکەوتن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە