سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:39

لِيُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي يَخْتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّهُمْ كَانُوا كَاذِبِينَ

بێگومان خوا هه‌مووان زیندوو ده‌کاته‌وه تا بۆیان ڕوون بکاته‌وه و بۆیان ده‌ربخات، ئه‌وه‌ی ئه‌وان کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو، بڕوایان پێی نه‌بوو هاته دی، تا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بێگومان ئه‌وان درۆزن بوون.

تەفسیر

لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە ھەر ھەموو مردووەکان زیندووە دەکاتەوە، تاوەکو ھەقیقەت و ڕاستی ئەوەیان بۆ ڕوون بکاتەوە کە ڕای جیاوازیان تێیدا ھەبوو، لە یەک خوا پەرستی و زیندووبوونەوە و پێغەمبەرایەتی، بۆ ئەوەی بێباوەڕان بزانن کە ئەوان دۆرزن بوون لەوەی ھاوەڵ و شەریکیان بۆ خوا بڕیاردا، وە نکۆڵیان لە زیندووبوونەوەی پاش مردن دەکرد.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە